بە هۆی کۆرۆناوە زیاتر لە ٢٤٠ هەزار کەس گیانیان لەدەستداوە

لە جیهان ژمارەی تووشبووان بە ڤایرۆسی کۆرۆنا گەیشتووەتە ٣ میلیۆن و ٤٢٠ هەزار کەس و زیاتر لە ٢٤٠ هەزار کەسیش گیانیان لەدەستداوە. دەسەڵاتی ئاکەپە-مەهەپە ئامارە راستەقینەکان دەشارێتەوە و کەمپینەکانی هەدەپەش بۆ پشتیوانی بەردەوامن.

قەیرانی کۆرۆنا لە سەر ئاستی جیهان بووە بە هەڕەشەیەکی مەترسیدار بۆ سەر مرۆڤایەتی. تا ئێستا ٣ میلیۆن و ٤٢٤ هەزار کەس تووشی ڤایرۆسەکە بوون و زیاتر لە ٢٤٠ هەزار کەسیش گیانیان لەدەستداوە.

زۆرترین حاڵەتی تووشبوون بەو ڤایرۆسیە لە ئەمریکا تۆمار کراون. بە پێی ئامارەکان، میلیۆنیک و ١٣٢ هەزار کەس لەو وڵاتە تووشب ڤایرۆسەکە بوون و هاوکات ٦٦ هەزار کەسیش گیانیان لەدەستداوە.

لە لایەکی دیکەوە ئاماری تووشبوونانی ڤایرۆسەکە لە هەر یەک لە ولاتانی ئیتالیا، ئیسپانیا، بەریتانیا، فەرەنسا، ئەلمانیا و تورکیاش رۆژ بە رۆژ بەرز دەبنەوە.

تورکیا

لە لایەن رای گشتی ناوخۆی تورکیا و نێودەوڵەتیەوە جەخت لەوە دەکریت کە بەرپرسانی ئاکەپە و مەهەپە ئامارە راستەقینەکانی قوربانیەکانی ڤیرۆسی کۆرۆنا لەو وڵاتە دەشارنەوە. بە پێی ئامارە فەرمیەکانی دەوڵەتی تورک لەو وڵاتە تا ئێستا ١٢٤ هەزار و ٣٧٥ کەس تووشی ڤایرۆسەکە بوون و ٣ هەزار و ٣٣٦ کەسیش گیانیان لەدەستداوە.

کەمپینی یەکگرتن بەردەوامە

لەگەڵ ئەوەی بەرپرسانی ئاکەپە و مەهەپە رێگریی لێ دەکەن، بەڵام کەمینی یەکگرتنی کۆمەڵایەتی بە پێشەنگی هەدەپە بەردەوامە. ژووری قەیرانەکانی شاری وان-ی هەدەپە رایگەیاند، لەو شارە ناوی ٥ هەزار خانەوادە تۆمار کراوە و پەیوەندیش بە ٢٥٠٠ خانەوادەی ترەوە کراوە و یەکگرتنی نێوان ١٥٨٥ خانەوادەش ئەنجام دراوە.

ژووری قەیرانەکانی شاری وان دەڵێت، هاوکاری مادیان پێشکەشی ٩٢٠ خانەوادە کردووە.

ئامارەکان لە جیهان

ئەمریکا

 میلیۆنێک و ١٣٢ هەزار تووشبوون و ٦٥ هەزار و ٧٨٣ گیانلەدەستدان.

ئیتاڵیا

٢٠٧ هەزار و ٤٢٨ حاڵەتی تووشبوون و ٢٨ هەزار و ٢٣٦ گیانلەدەستدان.

ئیسپانیا

٢١٦ هەزار و ٥٨٢ حالەتی تووشبوون و ٢٥ هەزار و ١١٠ گیانلەدەستدان.

فەرەنسا

١٦٧ هەزار و ٣٤٦ تووشبوون و ٢٤ هەزار و ٥٩٤ گیانلەدەستدان.

بەریتانیا

١٧٧ هەزار و ٥٠٠ تووشبوون و ٢٧ هەزار و ٥٠٠ گیانلەدەستدان.

ئەلمانیا

زیاتر لە ١٦٧ هەزار حاڵەتی تووشبوون و ٦ هەزار و ٧٣٦ گیانلەدەستدان.

بەلجیکا

 ٤٩ هەزار و ٥١٧ تووشبوون و ٧ هەزار و ٧٦٥ گیانلەدەستدان.

سویسرا

٢٩ هەزار و ٨١٧ تووشبوون و هەزار و ٧٥٤ گیانلەدەستدان.

هولەندا

٤٠ هەزار و ٢٣٦ تووشبوون و ٤ هەزار و ٩٨٧ گیانلەدەستدان.

بە پێی ئامارە فەرمیەکانی دەوڵەتی ئێرانیش بێت، ژمارەی تووشبووان گەیشتووەتە ٩٦ هەزار و ٤٤٨ کەس و ژمارەی گیانلەدەستدانیش گەیشتووەتە ٦ هەزار و ١٥٦ کەس.

لە روسیاش ژمارەی تووشبووان گەیشتووەتە ١٢٤ هەزار و ٥٤ کەس. هەزار و ٢٢٢ کەسیش گیانیان لەدەستداوە.

ز.ش